لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رۆناڵدینیۆ دەڵێت ” ئارامم نییە بەدرێژایی 90 خولەك چاودێری یاری بكەم ، من تەنها حەزدەكەم یاری تۆپی پێ بكەم ، نەوەك سەیری بكەم ” .
هەروها دەڵێت ” هیوادارم بڕازیل بەختێكی باشی هەبێت و سەركەوتن بەدەست بێنێت ، بەڵام سەیری یارییەكانی ناكەم ” .
لەبارەی چوونی بۆ خولی توركی دەڵێت ” نامەوێت قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەم ، من ئێستا لە پشوودام ، گرێبەستم لەگەڵ یانەی كیریتاریۆی مەكسیكی هەیە بۆ ساڵێك و شتێك نییە دوو دڵم بكات ” .
بۆ وەبیرهێنانەوە رۆناڵدینیۆ لەماوەی نێوان ساڵانی 1999-2013 ، 93 یاری نێودەوڵەتی بۆ بڕازیل ئەنجامداوە و 33 گۆڵی تۆماركردووە.



Post a Comment