یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیایی له هه‌وڵدایه بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رجه‌م کاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دی خیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی
داهاتوودا .ڕۆژنامه‌ی “میرۆر”ی به‌ڕیتانی ئاشکرایی ده‌کات که دوچار بوونی که‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی ڕیال مه‌درید به پێکان ، وه‌هایی کردووه که به‌رپرسانی یانه‌که هه‌وڵه‌کانیان چڕتر و خێراتر بکه‌نه‌وه .هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که باس له‌وه‌ش ده‌کات که ناڤاس نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له یانه‌که له سه‌ره‌تایی وه‌رزی نوێ ، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رانی یانه‌که‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ند کردنی به‌رپرسانی مان یونایتدن .له لایه‌کی دیکه‌وه زۆرێک له ڕۆژنامه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که په‌یوه‌ندی کردنی دی خیا به یانه شاهانه‌ییه‌که‌وه نزیکه له ڕوودان و پاش ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزه ۲٤ ساڵه‌که ڕه‌تی کردۆته‌وه گرێبسته‌که‌ی نوێ بکاته‌وه و په‌ستانێکی زۆری له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ره به‌وه‌ی که به ژیانی ئینگلته‌را دڵخۆش نیه



Post a Comment